کاتێک ناچار دەبیت بێیتە گۆ

فەرھەنگ گۆمەشینی

ئەم چەند دێرەی کە دەیپڕژێنم  گوزارشتە لە بۆچوونی تایبەتی خۆم وەکو کادرێکی یەکێتی،  
بەداخەوە ئەوەی ئەمڕۆ رویدا جگە لە لێکەوتەوە   ھیچی تر نیە. 
بۆ؟

ئەو پێشھات و رووداوەی ئەمرۆ ھێمایە بۆ ئەوەی کە لە بنەماوە  بەقەد ئەوەی کار کراوە بۆ 
(یەکتر رازی کردن لەنێوان دوو ھێز) ئەوەندە ئیش لەسەر سرینەوەی کاریگەریەکان نەکراوە، پێکەنینی ناو کۆبوونەوە دووقۆڵیەکانی بەردەم کامێراکان سەلمێنەری ئەو راستیەن  ، ھەرچەندە ئیتیکی راگەیاندن و بەردەم کامێرا وا دەخوازێت، 
لێرە نامەوێ ووشەسازی و راسازی و شرۆڤەی قەڵەو بھۆنمەوەو خۆم بکەم بە سوپەرمان و نەسیحەتی ھەمووان بکەم
بەڵام دەشمەوێ   ئەوە بێژم کە  لە نیشتیمانێک دەژیم گوایە  بە پێی دەستووری ھەموو گەلان :
نیشتیمان - بریتیە لە خاکێک کە گەلێک یان دوان یان زیاتری تیا دەژی و پەیوەندی مێژوویی کۆیان
 دەکاتەوە لەگەڵ کەلتووری ھاوبەش.

لێکەوتەکان: مەبەست چین؟
مەبەست ئەوەیە کە بەراستی دەبێ دان بەو دەردە کوشندەیە  بنێین کە  ناوی دوو ئیدارەییە!
دەردێکە پلان بۆ دارێژراوی نەوەدەکانی سەدەی رابردووی  دەورووبەر و زلھێزەکان بوو بۆبەکارھێنانی ھێزە دژبەیەکەکانی ناوچەکە 
( یەکێتی_پارتی)
واتە سنوورێکی وەھمی و دەسکردی نەیارەکانتە  بۆ پێکان و وەدیھێنانی ئامانجە دیارو دەستنیشانکراوەکان.
بۆیە ھیچ نیگەرانیەکی ناوێ و خۆمانی با پێوە سەرقال نەکەین، با کار لێگەرێین بۆ خاوەن کار.

بەڵام ئەوەی ئەمرۆو ئەم تەوقیتە جێگەی ھەلوەستە لەسەر کردنە  ئەوەیە ، 
ئایا تا ئێستا ئێمە لەو قۆناخە ناحاڵی و تێفکرین ومێژووی رق و کینەو تەسفیاتی یەکتری داین؟
دووبارە دەتانەوێ بمانبەنەوە بۆ چوارگۆشەی یەکەم؟
بۆ ئێوە نازانن کاتێک  گرژی و ئاڵۆزی دروست دەکەن کاریگەریەکانی چی دەبن؟
بۆ نازانن لێکەوتەکانی دوای ھەر پێشھاتێک لەسەرووی پێکەوەژیان و یەکماڵی و یەکریزی دەبێت؟
ئەوەی ئەمرۆ کرا بە ھیچ پاساوو لە ژێر ھەر بیانوویەک بێت ، نە لۆژیکەو نە لەگەڵ ناوەرۆک  و بەرنامەی دوور مەودای پێکەوەژیان  دێتەوە. بۆیە پارتیدەبێت بە زووترین کات ھەڵوێستی سیاسی روونی ھەبێت و روونی بکاتەوە
راگەیاندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆش وەکو ئەوە وایە رووداوێکی ھاتوو چۆ روویدابێت دەڵێت: بەدواداچوون دەکەین.


PM:07:36:19/09/2019