ڕكابەرەكەی ترەمپ بناسە

ڕكابەرەكەی ترەمپ بناسە
مەوداپرێس-


ملیاردێرێكی  ئەمریكی دەیەوێت بچێتە پێشڕكێی ترەمپ و بردنەوەی كورسی سەرۆكایەتی ئەمریكا لە رێی پارتی دیموكراتی ئەو وڵاتەوە.

هوارد وۆڵفسۆن راوێژكاری (مایكل  بلۆمبێرگ) ملیاردێری رەمیكی دەڵێت   "بلۆمبێرگ پێی وایە ترەمپ مەترسیەكی بێ وێنەی راستەقینەیە لەسەر ئەمریكا، بۆیە پێویستە دەسەڵاتەكەی كۆتایی پێبهێنرێت و گرەنتی بردنەوەی سەرۆكایەتی بكەن لە ئێستاوە".

راوێژكارەی بلۆمبێرگ  ئاماژەی بەوەشكردووە  "بژاردەیەكی بەهێز دەبێت ئەگەر بەشداریی هەڵبژاردن بكات و دەبنە خاوەنی پاڵێوراوێك كە شارەزاییەكی زۆری هەیە لە بەڕێوەبردنی  گەورەترین شاری ئەمریكا دوای ئەوەی چەندین پڕۆژەی گەورەی لە هیچەوە دەستپێكردوە و گەیاندوویەتییە لوتكە، هەروەها توانای رووبەڕوو بوونەوەی قۆناغە سەختەكانی هەیە".

  بلۆمبێرگ  بە پێنجەم دەوڵەمەندترین كەسی جیهان دادەنرێت كە سەروەتەكەی بە 55.5 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و چاوەڕێ دەكرێت ركابەرێكی بەهێزی دۆناڵد ترەمپ بێت لەهەڵبژاردنی سەرۆكایەتی  داهاتووی ئەمریكا.



PM:03:22:08/11/2019