ئێران فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی خستە خوارەوە

ئێران فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی خستە خوارەوە
مەوداپرێس-

حكومەتی ئێران خستنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوانی لە باشووری رۆژئاوای وڵاتەكەی راگەیاند.

ئاژانسەكانی ئێران بڵاویان كردەوە "كە حكومەتی ئێران  كە بە سیستەمی موشەكی مامناوەند توانراوە فڕۆكەیەكی بێ فڕۆكەوان لە ئاسمانی بەندەری ماهشەهر لە كەنداو بخاتە خوارەوە".

ئاژانسەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە  "هێشتا حكومەتی ئێران ئەوەی ئاشكرا نەكردووە، كەئەم فڕۆكە بێ فڕۆكەوانە لەكوێوە هاتووە".



PM:01:59:08/11/2019