بە ئەگەری زۆرەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پەرلەمان ناکات

بە ئەگەری زۆرەوە سەرۆکوەزیرانی عێراق سەردانی پەرلەمان ناکات
مەوداپرێس

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت "ئەگەری بەهێز ئەوەیە عادل عەبدولمەهدی بەشداری لە دانیشتنەکەی پەرلەمان ناکات، زۆرکێشەی ناوخۆی وڵات هەیە کە چارەسەری نەکردووە".

رێبوار کەریم پەرلەمانتاری کورد لە بەغدا بە مەوداپرێسی راگەیاند "فراکسیۆنی سائیرون داوایکردووە عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بکرێت و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکرێت بەڵام تا ئێستا کاتەکەی دیار نییە".

وتیشی "دیارنییە بەشداری کۆبونەوەکە دەکات یان نا، بەڵام ئەگەری بەهێز ئەوەیە بەشداری ناکات، چونکە بەرنامەی دانیشتنی رۆژی شەممەمان بەدەست گەیشتووە ئەو بڕگەیەی تیا نییە کە میوانداری سەۆکوەزیران بکرێت".

د رێبوار کەریم دەشڵێت "راستە سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ کورد باشە بەڵام کۆمەڵێک کێشە لە ناوخۆی عێراق بەگشتی هەیە کە دەبوایە چارەسەری بکات و نەیکردووە".




PM:10:37:07/11/2019