قایمقامی هەولێر: لەبەرنامەمان نییە پارەی كۆكردنەوەی خاشاك لەماڵان وەربگرین

قایمقامی هەولێر: لەبەرنامەمان نییە پارەی كۆكردنەوەی خاشاك لەماڵان وەربگرین
مەوداپرێس-هێمن مامەند

قایمقامی ناوەندی هەولێر ئەو قسانە رەتدەكاتەوە گوایە پارەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لەماڵان وەربگرێت و دەڵێت "لەئێستادا لەبەرنامەماندا نییە".

نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی ناوەندی هەولێر بەمەوداپرێس- ی راگەیاند "لەئێستادا بەهیچ شێوەیەك لەبەرنامەماندانییە پارەی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك لەماڵان وەربگرین".

قامیقامی هەولێر وتیشی "ئەوەی كەهەیە لەئێستادا پارەی كۆكردنەوەی خاشاك لەدوكان و مۆڵ و شوێنە گشتیەكان وەردەگیرێت، بەڵام بڕیاری وەرگرتنی پارەی خاشاك لەماڵان  لەئارادا نییە".

ئەمەش لەكاتێكدایە بڕیارە لەبەرامبەر كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك مانگانە بڕی پێنج هەزار دینار لەماڵانی سلێمانی وەربگرێت.



PM:09:36:07/11/2019