روحانی كەوتە كێبڕكێ لەگەڵ ترەمپ

روحانی كەوتە كێبڕكێ لەگەڵ ترەمپ
مەوداپرێس-

سەرۆكی كۆماری  ئێران رایگەیاند سبەینێ وڵاتەكەی هەنگاوی چوارەم دەنێت بۆ پاشەكشەكردن لە رێككەوتنە ئەتۆمیەكەیان پاش ئەوەی ترمپ پێشتر پاشەكەی ئەمریكای راگەیاندبوو.

حەسەن روحانی سەرۆكی ئێران  لەلێدوانێكیی رۆژنامەوانی ئاشكرایكردووە، لە سبینێ وە ئێران لە وێستگەی فۆردی نەوەوی دەستدەكات بە دەركردنی غاز لە ئامێری سەنتەر كیوچ.

روحانی ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو هەنگاوانە دەكرێت پاشەكشەیان پێ بكرێت ئەگەر لایەنی بەرامبەر بگەڕێتەوە بۆ رێككەوتنەكان".

هاوكات سەرۆككۆماری ئێران دوو مانگی داوەتە ئەوروپییەكان تا ئەمریكا بە گەڕانەوە رازی بكەن بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكەی نێوانیان كە پێشتر لەگەڵ سەرۆكی پێشووی ئەمریكا باراك ئۆباما ئیمزای كردبوو.



PM:12:47:05/11/2019