دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت

دابەشكردنی مووچە دوادەكەوێت
مەوداپرێس- 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەران دوا دەكەوێت. 

ئەمڕۆ سێشەممە 5ی تشرینی دووەمی 2019 بڕیاربوو دەستبكرێت بەدابەشكردنی موچە بەڵام بەگوێرەی سەرچاوەیەكی ئاگادار لەوەزارەتی داراییەوە بەمەوداپرێس-ی راگەیاند، ئەمڕۆ مووچە دابەش ناكرێت. 

وتیشی"تائێستا وەزارەتی سامانە سروشتییەكان پارەی داهاتی نەوتی نەخستووەتە سەر حسابی وەزارەتی دارایی". 

هاوكات یەكێكی دیكە لەهۆكارەكانی بۆ ئەوەگەڕاندەوە كە تاوەكو ئێستا پارەكەی بەغدا نەگەیشتووە".

بەگوێرەی خشتەی  وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری هه‌رێم، هەموو مانگێك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت له‌ وه‌رگرتنی مووچه‌دا وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ده‌درێت، كه‌ خۆی له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكان و دواتر یه‌كه‌كانی حه‌فتا و هه‌شتا ده‌گرێته‌وه‌.



AM:10:19:05/11/2019