مەزڵوم كۆبانێ برینداربوو

مەزڵوم كۆبانێ برینداربوو
مەوداپرێس- 

مەزڵوم كۆبانێ فەرماندەی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە  بەئامانج دەگیرێت و بریندار دەكرێت.

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەرۆژئاوای كوردستانەوە بەمەوداپرێسی راگەیاند، كە ئێوارەی ئەمڕۆ مەزڵوم كۆبانێ لەلایەن فڕۆكەكەانی توركیاوە كراوەتە ئامانج و برینداربووە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەكردبوو برینەكەی كۆبانێ سووكە. 

هاوكات رێدور خەلیل، بەرپرسی پەیوەندییە گشتییەكانی هەسەدە رایگەیاند، برینداربوونی مەزڵوم كۆبانێ دورە لەراستییەوە. 




PM:06:40:04/11/2019