ژن و مێردێك لەسەر ئەم كارە دەستگیر كران

ژن و مێردێك لەسەر ئەم كارە دەستگیر كران
مەوداپرێس-

پۆلیسی ڕاپەڕین، دەستگیر كردنی ژن و مێردێك بە تۆمەتی دزیكردن ڕادەگەیەنێت و ئاماژە بەوەش دەكات، لەكاتی دەستگیركردنیاندا كەسێكی دیكەش كە لەگەڵ ئەواندا بووە دەستگیر كراوە.

پۆلیسی ڕاپەڕین لەراگەیاندراوێمدا رایگەیاندەەی " نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 4_11_2019 لە شاری ڕانیە، لەلایەن مەفرەزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن لەناو بازاڕ، ژن و مێردێكیان لەكاتی دزی كردندا دەستگیركرد و دوای ئەوەی سەردانی دووكانەكانی زەڕەنگەرێك دەكەن بەمەبەستی كڕینی زێڕ، بەڵام لەكاتی مامەڵەكردندا چەند پارچەزێڕێكیان دزیوە". 

بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین، پاش ئەوەی ژن و مێردەكە زانیویانە خاوەنی زێڕەنگرەكە هەستی بەدزیەكە كردووە، پیاوەكە پەلاماری خاوەنی دوكانەكەی دەدات و برینداری دەكات.

راگەیاندراوەكە باسی لەوەشكردووە "دەستبەجێ هێزەكانمان لە پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە/ مەفرزەی ناوبازاڕ ژن و مێردەكەیان دەستگیر كرد و خاوەنی دووكانی زێڕەنگرەكەشیان گەیاندە نەخۆشخانەی گشتی ڕانیە بۆ چارەسەر كردنی پزیشكی". 

هەروەها دەڵێت"دواتر هەر لەلایەن پۆلیسی فریاكەوتنی ڕانیە كەسی سێیەم دەستگیركرا كە بەئۆتۆمبیلەكەی چاوەڕوانی ژن و مێردەكەی دەكرد لە ناو بازاڕی ڕانیە".

بە وتەی پۆلیسی ڕاپەڕین، ژن و مێردەكە خەڵكی كوردستانی ڕۆژهەڵاتن و تەمەنیان لەسەرووی هەژدە ساڵە و دەڵێت"دوای لێكۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان ناوە بە تاوانەكەیان كە هەستاون بەدزینی پارچە زێڕەكان و پەلاماردان و برینداركردنی خاوەنی دوكانی زێڕەنگرەكە".

 



PM:03:19:04/11/2019