كۆنگرێسمانێك بەهۆی بوونی پەیوەندی سێكسی دەستیلەكاركێشایەوە

كۆنگرێسمانێك بەهۆی بوونی پەیوەندی سێكسی دەستیلەكاركێشایەوە

مەوداپرێس-

كۆنگرێسمانێكی دیموكراتخوازەكانی  ئەمریكا بەهۆی تۆمەتباركردنی بە ئەنجامدانی "پەیوەندی سێكسی" لەگەڵ یەكێك لە كارمەندانەكانی، دەستلەكاركێشانەوەی وەك ئەندامی كۆنگرێس راگەیاند.

میدیاكانای ئەمریكا بڵاویانكردەوە، كایتی هێل، لەنامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیدا نوسیوویەتی، " بەدڵێكی شكاوەوە ئەمڕۆ دەستلەكاركێشانەوەی خۆم لە كۆنگرێس رادەگەیەنم، ئەوەش قورسترین بڕیارە كەناچار بووم بیدەم، بەڵام بەشترینە بۆ ناوچەكەم و وڵاتەكەمان."

پێشتر  لیژنەی ڕەوشت لە كۆنگرێسی ئەمریكا رایگەیاندبوو، سەرقاڵی لێكۆڵینەوەن لەچەند تۆمەتێك كەئاڕاستەی ئەندامێكی كۆنگرێس لەبازنەی كالیفۆرنیا كراوە ( كەلەئێستادا لەسەروبەندی جیابوونەوەیەلە هاوسەرەكەی) كە پێدەچێت لە ئەنجامدانی پەیوەندی سێكسی لەگەڵ كەسێكی نێو تیمەكەیدا تێوەگلابێت.

بەگوێرەی رۆژنامەكانی ئەمریكا ، هێل، دانی بەوەدا ناوە كەئەو كارەی لەگەڵ یەكێك لەئەندامانی تیمی بانگەشەی هەڵبژاردنەكەیدا ئەنجامداوە نەوەك ئەندامانی تیمە پەرلەمانییەكەی.



PM:04:08:28/10/2019