به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت

به‌رشه‌لۆنه‌ گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

شه‌وی رابردوو هه‌ردوو یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ و ئیبار له‌ هه‌فته‌ی نۆی خولی ئیسپانیدا رووبه‌ڕووی یه‌کتربونه‌وه‌.

به‌رشه‌لۆنه‌ له‌و یارییه‌دا توانی به‌ ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌ڵام سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئیباردا تۆماربکات.

یانه‌ که‌ته‌لۆنیه‌که‌ له‌و یارییه‌دا گورزێکی کوشنده‌ی به‌رکه‌وت و سیرجیو روبیرتوی له‌ ده‌ستدا به‌هۆی پێکانه‌وه‌.

رۆژنامه‌ی مارکاش ئه‌وه‌ی ئاشکراکردوه‌ که‌ سیرجیو روبیرتو توشی پێکان بووه‌ له‌ ئه‌ژنۆی چه‌پیدا و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ له‌ یاریگاکان دوور ده‌که‌وێته‌وه‌.

سیرجیو روبیرتو ناتوانێت به‌شداری یاری یانه‌که‌ی به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی سلاڤیا براگی چیکی بکات له‌ خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپادا. 



PM:12:44:20/10/2019