نزیكەی شەش ملیۆن زیارەتكاری شیعە مەزهەب یادی چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن دەكەنەوە

نزیكەی شەش ملیۆن زیارەتكاری  شیعە مەزهەب یادی چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن دەكەنەوە
مەوداپرێس- 

پەیڕەوانی شیعە مەزهبی وڵاتانی دنیا ئەمڕۆ چلەی شەهیدكردنی ئیمام حوسێن لەكەربەلا دەكەنەوە و بۆ ئەمساڵیش نزیكەی شەش ملیۆن كەس بەشداری تیادا دەكات. 

بەگوێرەی هەواڵێكی ئاژانسی میهری ئێرانی تئێستا دوو ملیۆن و 388 هەزار زیارەتكار لەئێران و  وڵاتانی دیكەوە هاتوونەتە كەربەلا و هەروەها سێ ملیۆن هاوڵاتی ناوخۆی عیراقیش بەشداری یادەكە دەكات. 

ئاماژەی بەوەشكرد، زۆرترین ئەو زیارەتكارانەی لەئێرانەوە هاتونەتە عیراق لەپارێزگا سنورییەكان و لە "میهران و شلمجە، جزابە و خسرەوی هاتوونەتە عیراق. 

هاوكات ئەمڕۆ شەممە ئۆپراسیۆنەكانی بەغدا لەراگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە، كە هەموو پلانە ئەمنییەكانیان بەسەر كەوتووی داناوە و خزمەتگوزارییەكانی وەكو خواردن و خواردنەوە و چادرگە بۆ زیارەتكاران لەبەغدا و رێگە سەرەكییەكانی پارێزگاكان دانراوە و هەروەها پشتێنەی ئەمنیش بەدرێژای رێگاكان هەیە. 

ساڵانە شیعەكانی جیهان دوای 40 رۆژ لەكوژرانی ئیمام حوسێن، یادی چلەی دەكەنەوە كە لەو مەراسیمانەدا بەملیۆنان كەس بەشداری تیادا دەكەن و بەگێرانی ماتەمینی و لەخۆدان بەزنجیر و رۆیشتن بەپێی بەسەدان كیلۆمەتر لەنێوان پارێزگاكانەوە تاوەكو كەربەلا خەمەكانیان بۆ كوژرانی حوسێن دەردەبڕن.

هاوكات بەهۆی یادەكەشەوە ساڵانە حكومەت چەند رۆژێك دەكاتە پشوو و جوڵەی شەقامەكان رادەگیرێت 



AM:10:20:19/10/2019