"مەترسی هەیە رووداوەكانی سوریا عیراقیش بگرێتەوە"

مەوداپرێس-هێمن مامەند

جێگری سەرۆكی لیژنەی بەرگری و ئاسایش لەپەرلەمانی عیراق رایدەگەیەنێت رووداوەكانی سوریا و رۆژئاوایی كوردستان مەترسی لەسەر عیراق هەیە و ئەگەری ئەوە هەیە پریشكی ئاگرەكە عیراقیش بگرێتەوە.

ناسر هەركی، جێگری سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لەپەرلەمانی عیراق بەمەوداپرێس-ی راگەیاند "ئەو  شەڕ و ئاشوبەی كە لە رۆژئاوایی كوردستان و سوریا هەیە مەترسی لەسەر خاكی عیراقیش هەیەو ئەگەری ئەوەهەیە پریشكی ئاگرەكە عیراقیش بگرێتەوە، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا هەموو هێزە عیراقیەكان لەسەر سنوورەكان كۆبوونەتەوە".

لەبارەی پرسی خۆپیشاندانەكانی عیراقیش هەركی ئاماژەی بەوەكرد "ئێستا بارودۆخەكە تۆزێك ئارام بووەتەوە، بەڵام خۆپیشاندەران  سوورن لەسەر  داواكاریەكانیان و نەهێشتنی گەندەڵی و چاكسازی ".


AM:10:21:17/10/2019