وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا گەیشتە بەغدا
مەوداپرێس-

ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا کەمێک پێش ئێستا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا سەردانەکەی بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگە لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا.

بڕیارە وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە سەردانەکەیەدا، دۆسییەی دادگایی کردنی زیندانییە داعشییەکان لەگەڵ بەرپرسانی عیراق تاوتوێ بکات، هەروەها سەردانەکەی وەزیری دەرەوەی فەرەنسا، قسەکردنە لەسەر ئەو خێزانە داعشانەی لە کامپەکانی سوریا هەڵاتوون.

وا بڕیارە  لۆدریان دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا، لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.




AM:09:52:17/10/2019