3 هەزار و 200 هەلی کار دابین کراوە لە کەرتی نەوتیدا

3 هەزار و 200 هەلی کار دابین کراوە لە کەرتی نەوتیدا
مەوداپرێس-

وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند وەزارەتەکی بەردەوامە لە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق ئاماژەی بەوەشکرد 3 هەزار و 200 هەلی کار دابین دەکرێت.
 
سامر ئەلغەزبان، وەزیری نەوتی عیراق رایگەیاند: كە وەزارەتەكەی بەردەوامە لە جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت رەخساندنی ھەلی كار بۆ دەرچووانی زانكۆ و پەیمانگاكانی تایبەت بە كەرتی نەوت.

ئاماژەی بەوەشکرد، تائێستاش توانیوایانە زیاتر لە 3 ھەزار و 200 ھەلی كار لەو كەرتە بڕەخسێنن.

هاوکات فەیاز نیعمە، بریكاری وەزارەتی كاروباری دەرھێنانی نەوت لە عیراق رایگەیاند، كە وەزارەتەكە سوورە لەسەر دابینكردنی ھەلی كار بۆ گەنجانی وڵاتەكەی، ھەر ئەوەشە وایكردووە كە وەزارەتەكەیان چەندین لیژنە پێكبێنێت بۆ ئەوەی بەرنامە و پلانی تایبەت بە دابینکردنی ھەلی  كار لە كەرتی نەوتی دابڕێژن و كۆبوونەوەكان لەگەڵ بەرپرسانی نەوتی و فەرمانگە نەوتییەكان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.


PM:02:34:16/10/2019