حەوت خاڵ و داواكاری لەحەیدەرعەبادییەوە بۆ حكومەتەكەی عەبدولمەهدی

حەوت خاڵ و داواكاری لەحەیدەرعەبادییەوە بۆ حكومەتەكەی عەبدولمەهدی
مەوداپرێس- 

حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر لەبارەی دۆخی ئێستای عیراقەوە بێدەنگی شكاند و   جارێكی دیكە داوای هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكات  و حەوت ئاڕاستەی عەبدولمەهدی و كابینەكەی دەكات. 
 
حەیدەر عەبادی سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر و سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لەرێگەی نوسینگەی راگەیاندنەكەیەوە كەمێك لەمەوبەر راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و داوای چاكسازی و گۆڕانكاری دەكات.

لەراگەیەندراوەكەی هاتووە ، هەڵوێستەكانمان لەیەكەم رۆژەوە تا ئێستا پێویستییەكی سەرەكی بووە و جارێكی دیكە دووپاتی دەكەینەوە كە لەسەر بەرپرسیارێتیە نیشتیمانییەكانمان بەردەوامین  و چەند خاڵێك بۆ رزگاربوون لەم دۆخە دەخەینە روو. 

عەبادی  لەیەكەم خاڵی دەڵێـت، جێگریی و سیادەی وڵات هێڵی سورە و نابێت لەهیچ كاتێكدا زیادەرۆی بكرێتە سەری و دەستور وەكو خۆی جێبەجێ بكرێت  لەبەرژوەندی وڵات.

خاڵەكانی دیكەشی بەمشێوەیە: 

2  داپەروەری پەیڕەو بكرێت و داوای لێبوردن لەگەل بكرێت و سەرجەم گیراوەكان ئازاد بكرێت و ئۆپراسیۆن و هەڵكوتانە سەر خەڵكی رابگیرێت. 

هەروەها دەڵێت،  پێویستە قەرەبووی خۆپیشاندەران و دەزگا راگەیاندنەكان بكرێتەوە.

لەخاڵێكی دیكەدا عەبادی داوا دەكات  دادگایەكی ئازاد بەپەلە بۆ تەواوی مەلەفەكانی گەندەڵی پێك بهێنرێت. 

هەروەها حەیدەر عەبادی داوادەكات هەڵبژاردنی پەرلەمان لەگەڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان لەساڵی 2020 ئەنجام بدرێت بەڵام بەسەرپەرشتی وڵاتانی نێودەوڵەتی  و دوربێت لەساختەكاری. 

هەروەها لەخاڵی چوارەم سەرۆكی هاوپەیمانی نەسر داوادەكات چەك تەنها لەدەستی دەوڵەت بێت و هیچ هێزێك لەدەرەوەی حكومەت نەمێنێت.

هەروەها سەرۆك وەزیرانی پێشووی عیراق لەخاڵكی دیكە باسی لەوەكردووە،  پێویستە حكومەتی ئێستا كار بۆجێبەجێ كردنی یاسا و دەستور بكات و لەگەڵ پاراستنی سیادەی وڵات وە بڕیاری نیشتیمانی بدات و بەچاو خشاندانەوە بەپەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغداشەوە. 

لەخاڵی شەشەم عەبادی داوا دەكات حكومەتی ئێستا باروگوزەرانی خەڵكی باشتر بكات  هەلی كار بۆگەنجان دابین بكات .

هەروەها دەڵێت، ئەگەر نا  لەپێكهێنانی حكومەتی نوێدا  دەبێت چاكسازی تەواو بكرێت لەئیدارە و ئابوری پەروەردەی وڵات و  دەسەڵاتێكی رەشیدی چالاك بێتە كایەوە  .

 لەخاڵی كۆتایی عەبادی دەڵێت، پێویستە حزبە سیاسییەكان پەیمان بدەن كە حكومەتێكی ئازاد دروست دەكەن و كۆتایی بەحكومەتی دابەشكاری و پشك پشكێنە دەهێنن و ئەنجومەنی خزمەت چالاك دەكەنەوە. 

هەروەها تەئكیدی لەوەكردووەتەوە، ئەگەر پێویست بكات دەبێت دەستور گۆرانكاری بەسەردا بهێنرێت سیاسەتێ‌كی نوێ پەیڕەو بكرێت چونكە وڵات بەرەو ئیفلاسی دەروات بەهۆی ئەو سیاستە هەڵەی كەهەیە. 


PM:10:00:15/10/2019