زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەكەی سلێمانی

زانیاری نوێ لەبارەی تەقینەوەكەی سلێمانی
مەوداپرێس- 

ئێوارەی ئەمڕۆ لەچیای ئەزمەر لەشاری سلێمانی تەقینەوەیەك روویدا و بەگوێرەی دوایین زانیارییەكان دووكەس گیانیان لەدەستداوە. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لەئاسایشی سلێمانیەوە بەمەوداپرێس-ی راگەیاند، بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكانیان تەقینەوەكەی چیای ئەزمەر گومان دەكرێت بۆمب بوبێت. 

وتیشی، ژمارەی قوربانیەكان دووكەس بوونە و چەكیان پێ بووە. 

ئەوسەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.

دەربارەی ناسنمانەی كوژراوەكانیش ئەوسەرچاوەیەی ئاسایشی سلێمانی وتی، كە ناسنامەی هەردوو كوژراوەكە لەرەگەزی عەرەبن. 

هاوكات سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بەمەوداپرێس-ی وت،  هێزەكانیان لێكۆڵینەوەی دەستپێكردووە و لەشوێنی رووداوەكەن. 

باسی لەوەشكرد، دوای لێكۆڵینەوەكان ئەنجامەكانی ئاشكرا دەكەن. 




PM:06:27:15/10/2019