بە ئەنجامدانی ئەم کارانە هەلی دووگیان بوون زیاتر دەبێت

بە ئەنجامدانی ئەم کارانە هەلی دووگیان بوون زیاتر دەبێت
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

بەشێک لە خانمان رووبەڕووی کێشەی درەنگ دووگیان بوون دەبنەوە ئەمەش کێشە بۆ هاوسەران دروست دەکات، بۆیە پێویستە خانمان و پیاوان کاتێک دەیانەوێت ببنە خاوەنی منداڵ ئەم کارانە جێبەجێ بکەن بەتایبەت خانمان.

دوورکەوتنەوە لە خواردنی چەوری پێویستە ئەو خانمانەی دەیانەوێت دووگیان بن خۆیان لە خواردنی چەوری بەدوور بگرن، چونکه خواردنی چەوری هەلی دووگیان بوون کەم دەکاتەوە، هەروەه پێویستە پیاوانیش خۆیان لە خواردنی چەوری بەدوور بگرن.

وەرزشکردنی بەردەوام بەڵام بەشێوەیەکی تەندروست و لەژێر چاودێری کەسانی شارەزادا یارمەتی خانمان دەدات زووتر دووگیان ببن، هەروەها کێشی کەم توانی دووگیان بوون زیاتر دەکات.

لایەنی دەروونی هاوسەران گرنگه پێویستە هاوسەران لەکاتی سێکسدا دەروونیان ئارام بێت بۆ ئەوەی کرداری پیتاندن رووبدات.


سەرچاوە: Five minute crafts


AM:09:53:14/10/2019