ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عيراق چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکرد

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عيراق چه‌ند بڕیارێکی ده‌رکرد
مەوداپرێس-

ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق بەسەرۆکایەتی عادل عەبدولمەهدی کۆبۆوه‌ و چەند بڕیارێکی له‌باره‌ی ڕه‌وشی ڕۆژئاوای کوردستان و خۆپیشاندانه‌کانی عیراقه‌وه‌ ده‌رکرد.

نوسینگەی ڕاگەیاندنی عادل عەبدولمەهدی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەکۆوبونەوەکەدا بڕیاردراوە بە پێکهێنانی لیژنەیەکی بۆ لێکۆڵینەوە لە کوژرانی خۆپیشاندەران و ئەندامانی هێزە ئەمنیەکان و هێرشکردنە سەر شوێنە گشتیییەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و سزادانی کەمتەرخەمان.

ئاماژە بەوەشدراوە، هەر لە کۆبونەوەکەدا بڕیاردرا کە سنورەکانی عێراق و سوریا بپارێزن و وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانیشی ڕاسپاردووە بۆ دروستکردنی کەمپێک کە دانیشتوانی کەمپی هۆلی سوریا لەخۆ بگرێت.


AM:10:48:12/10/2019