لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا دەکرێت

لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا دەکرێت
مەوداپرێس-

سوپای تورکیا ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکرد بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكوری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات، ئەمەش کاردانەوەی نێودەوڵەتی و ناوخۆی لێ کەوتەوە.

کەمێک پێش ئێستا لە زۆربەی شار و شارۆچکە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان گردبوونەوە و رێپێوانی ناڕەزایەتی دەستی پێکرد لە دژی هێرشەکانی سوپای تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان.

چین و توێژە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان پشتگیری لە کوردانی رۆژئاوا دەکەن.


PM:03:34:10/10/2019