ئەردۆغان: سوریا بەرپرسیارە لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە

ئەردۆغان: سوریا بەرپرسیارە لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە
مەوداپرێس-

ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سەرۆکی تورکیا له‌ یه‌كه‌م وتاریدا لەدوای هێرشکردنە سەر باكوری سوریا رایگەیاند ئاسته‌نگه‌كانیان تێكشكاند، هەروەها دەڵێت، سوریا بەرپرسیارە لە هاتنی سوپای تورکیا بۆ ئەو ناوچەیە.

ئه‌ردۆغان رایگەیاند: له‌ ناوه‌وه‌ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانمان توانیومانه‌ 16 هه‌زار تیرۆریست له‌ناوببه‌ین.

ئەردۆغان وتیشی: سەرجەم هێزە چەکدارەکان لە رۆژهەڵاتی فورات لە ناودەبین، هەروەها بە هه‌موو توانایه‌ك رووبه‌ڕووی یه‌په‌گه‌ و داعش ده‌بینه‌وه‌.

ئەردۆغان لە دژی سعودیە وتی: پێویسته‌ سعوودییه‌ له‌ ئاوێنه‌دا سه‌یری خۆی بكات، هه‌روه‌ها پێویسته‌ سعوودییه‌ له‌ یه‌مه‌ن بكشێته‌وه‌، كه‌ ده‌یان هه‌زار هاوڵاتی مه‌ده‌نی كردووه‌ته‌ قوربانی.

سه‌باره‌ت به‌ میسریش ئه‌ردۆغان باس لەوە دەکات، ده‌سه‌ڵاتدارانی میسر ناتوانن دیموكراتی له‌ وڵاته‌كه‌یان به‌دی بهێنن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا لە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکردووە بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات.


PM:01:53:10/10/2019