شەش پۆلیس کوژران

شەش پۆلیس کوژران
مەوداپرێس-

شەش پۆلیسی عیراقی شەوی رابردوو لەنێوان خانەقین – مەندەلی کوژران.

درەنگانی دوێنی شەو، لە ھێرشێكی چەكداریدا دا پۆلیسێك كوژراوە، پاشان دوو ئۆتۆمبێلی پۆلیس بەھانای ھێزەكانەوە چوون و بۆمبێك بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقیوەتەوە، بەو ھۆیەوەش پێنچ پۆلیسی دیکە كوژراون.

ئەو بنکەی هێرشی کراوەتە سەر خاڵێکی پشکنینی پۆلیسە کە دەکەوێتە دەروازەی مەندەلیەوە کە بە هۆیەوە پۆلیسێک کوژراوە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەم دوایانەدا جموجۆڵە چەکدارییەکان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکانی خانەقین و دەوروبەری رووی لە زیادبوون کردووە.



AM:11:09:10/10/2019