ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ئۆپراسیۆنی سەر باکوری سوریا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش

ترەمپ و ئەردۆغان لەبارەی ئۆپراسیۆنی سەر باکوری سوریا گەیشتوونەتە لێکتێگەیشتنی هاوبەش
مەوداپرێس-

راوێژکاری سەرۆک کۆماری تورکیا ئاشکرای کردووە  دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا گەیشتوونەتە لێكتێگەیشتنی هاوبەش سەبارەت بە جۆر و ئامانجی ئۆپراسیۆنی سەر باکوری سوریا.

گوڵنار ئیبت، راوێژكاری سەرۆک کۆماری تورکیا به‌ كه‌ناڵی CNNی ئه‌مه‌ریكی راگەیاندووە "ترەمپ و ئەردۆغان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ چییه‌ و چۆن ده‌بێت لێكتێگه‌یشتنیان هه‌بووه‌، رۆژی 13/11/2019 بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ تره‌مپ و ئه‌ردۆغان له‌ واشنتن بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ورده‌كاریی زیاتر كۆده‌بنه‌وه‌".

باسی لەوەشکرد "یه‌كێك له‌و پرسانه‌ی به‌ وردی باس ده‌كرێت، په‌یوه‌سته‌ به‌ به‌رپرسیاریەتی كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی له‌باره‌ی چاره‌نووسی چه‌كدارانی داعش، توركیاش له‌و رووه‌وه‌ بۆچوونی له‌ ئه‌مه‌ریكا نزیكه‌".

سەبارەت بە تویتەکانی ترەمپ باسی لەوەکردووە "تره‌مپ به‌ دیاریكراوی نازانێ له‌ هه‌ندێك له‌ تویته‌كانیدا چی ده‌وێت، به‌ڵام پێموایه‌ نیگه‌رانه‌ و ده‌یه‌وێت بزانێت سنووری ئۆپراسیۆنه‌كه‌ چه‌نده‌ و سه‌رنجی ئۆپراسیۆنه‌كه‌ له‌سه‌ر چییه‌، هه‌ر چه‌نده‌ له‌ چه‌ند لێدوانێكدا پاڵپشتیی توركیا ده‌كات، به‌ڵام به‌شێكی قسه‌كانیشی سیاسیانه‌ن و ئاراسته‌ن بۆ ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا".

گوڵنار ئیبت وتوشیەتی "توركیا ‌و ئه‌مه‌ریكا ده‌زانن داعشه‌ بیانیییه‌كان له‌ ئه‌وروپا‌ هاتوون و ده‌بێت بگه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كانی خۆیان، له‌و رووه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكییه‌كان بۆچوونمان یه‌كه‌".



AM:10:29:10/10/2019