لەماوەی یەک ساڵدا 53 هاوڵاتی کورد لە سێدارە دراون

لەماوەی یەک ساڵدا 53 هاوڵاتی  کورد لە سێدارە دراون
مەوداپرێس-

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی سزای سێدارە ناسراوە، رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بەو بۆنەیەوە راپۆرتێکی ئاماری لە سەر لەسێدارەدانی 53 هاوڵاتی کورد لەئێران بڵاو کردووەتەوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە رێکەوتی 10ی تشرینی یەکەمی 2018 تاوەکو 10ی تشرینی یەکەمی 2019 نزیکەی 53 هاوڵاتی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.

لەلایەکی دیکەوە و بە پێی ڕاپۆرتێکی هێرانا، لەو ماوەیەدا لە ئاستی ئێراندا 242 کەس لەسێدارە دراون کە بە بەراورد بە ئاماری ئەو دوو ڕێکخراوەیە دەردەکەوێت کە 22%ی کۆی ئەو کەسانەی لە ئێران لەسێدارە دراون هاوڵاتیی کورد بوون.

بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، لەو ساڵەدا 5 ژن، 2 منداڵ و پیاوێکی تەمەن 60 ساڵ لە کوردستان لەسێدارە دراون.
 
جیا کردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای ئورمیە،
23 حاڵەت کە دەکاتە 43%ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای کرماشان، 6 حاڵەت کە دەکاتە 11%ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای سنە، 8 حاڵەت کە دەگاتە 16%ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای لوڕستان، 6 حاڵەت کە دەکاتە 11%ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای ئیلام، 7 حاڵەت کە دەکاتە 13%ی کۆی حاڵەتەکان
پارێزگای خوراسان، 3 حاڵەت کە دەکاتە 6%ی کۆی حاڵەتەکان

جیا کردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

کوشتنی ئەنقەست(قەتڵ)، 46 حاڵەت
ماددە هۆشبەرەکان، 7 حاڵەت


AM:10:01:10/10/2019