تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێ تۆپباران دەکات

تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێ تۆپباران دەکات
مەوداپرێس-

لە بەردەوامی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان، سوپای تورکیا ناوەندی شاری کۆبانێ تۆپباران دەکات.

کەمێک پێش ئێستا سوپای تورکیا دەستیکرد بە تۆپباران کردنی ناوەندی شاری کۆبانێ، بەڵام تاوەکو ئێستا تەنها زیانی ماددی هەبووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای تورکیا لە ئێواره‌ی دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 9ی تشرینی یه‌كه‌می 2019 دەستیکردووە بە هێرشکردن بۆ سه‌ر باكووری سوریا و خۆرهه‌ڵاتی فورات.


AM:09:30:10/10/2019