ترەمپ نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا راگەیاند

ترەمپ نوێترین هەڵوێستی خۆی لەبارەی هێرشەكانی توركیا بۆ سەر سوریا راگەیاند
مەوداپرێس-

سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا رایگەیاند، وڵاته‌كه‌ی پشتگیری ئۆپه‌راسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر باكووری رۆژهه‌ڵاتی سووریا ناكات و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی توركیا به‌ "بیرۆكه‌یه‌كی خه‌راپ" ناودەبات و به‌رپرسیارێتی چه‌كداره‌ زیندانیكراوه‌كانی داعشیش دەخاتە‌ ئه‌ستۆی ئه‌نقه‌ره‌دەشڵێت، ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ناوبه‌رێت، ئه‌ویش ئابورییه‌كه‌ی له‌ناو ده‌بات.

دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا  سەبارەت بە هێرشی لەشکری تورکیا بۆ سەر باکوری سوریا و دەڵێت،"ئەم بەیانیـیە، تورکیا، ئەندامی ناتۆ، پەلاماری سوریای دا. ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لەگەڵ ئەو هێرشەدا نیـیە و بۆ تورکیای ڕوونکردووەتەوە ئەو ئۆپەراسیۆنە بیرۆکەیەکی خراپە.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، هیچ سەربازێکی ئەمەریکایی لە ناوچەکەدا نیـیە. لە یەکەم ڕۆژی هاتنم بۆ نێو گۆڕەپانی سیاسی، بە ڕوونی گوتومە نامەوێت بچمە نێو ئەو شەڕە بێ کۆتایـیانە، کە هیچ مانایەکیان نیـیە، بە تایبەتی ئەوانەی سوودیان بۆ ئەمەریکا نیە.  

ترمپ باسی لەوەشكردووە، تورکیا بەڵێنی داوە خەڵکی سیڤیل بپارێزێت، پارێزگاری لە کەمینە ئاینیـیەکان بکات، لەوانە کرستیانەکان، دڵنیایشی داوە لەوەی قەیرانی مرۆیی ڕوونادات- وە ئێمەش بەرپـرسیاری دەکەین بەو بەڵێنەی داویەتی. 

لەگەڵ ئەوانەش ئێستا تورکیا بەرپـرسە لەوەی مسۆگەری بکات هەموو چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە زینداندا بمێننەوە وە داعش بە هیچ شێوەیەک خۆی ڕێکنەخاتەوە. چاوەڕوانین تورکیا پابەندی هەموو بەڵێنەکانی بێت، لە نزیکەوە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردنی دۆخەکە." وەكو سەرۆكی ئەمریكا لەبەیاننامەكەی وادەڵێت.

هەروەها له‌ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌واناندا لەبارەی ئەوەی  ئه‌مریكا چی ده‌كات ئه‌گه‌ر توركیا كورد له‌ باكوری سوریا له‌ناو به‌رێت، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا وتی "ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ روو بدات، منیش ئابوریی توركیا له‌ناو ده‌به‌م."

بۆ سه‌لماندنی هه‌ڵوێسته‌كه‌شی، تره‌مپ ئه‌و سزایانه‌ی به‌بیرهێنایه‌وه‌ كه‌ به‌هۆی ده‌ستبه‌سه‌ركردنی قه‌شه‌ رۆبنسن له‌ ساڵی رابردوودا به‌سه‌ر توركیای دا سه‌پاند.

ترەمپ جەختی لەوەشكردەوە، رێوشوێنه‌كانی ئه‌مریكا به‌رامبه‌ر توركیا ته‌نها خۆی له‌ سه‌پاندنی سزادا نابینێته‌وه‌ و وتی، من له‌گه‌ڵ سه‌پاندنی سزا و ته‌نانه‌ت رێوشوێنی خراپتریش له‌ سزام.




PM:11:09:09/10/2019