بارانبارین لەم ناوچەی كوردستان دەستیپێكرد

بارانبارین لەم ناوچەی كوردستان دەستیپێكرد
مەوداپرێس-

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستیپێكرد.

لە راگەیەندراوێكدا كەشناسی هەرێم ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی ناسەقامگیری كەش و هەوای هەرێم ئێستا لە قەڵادزێ‌ نمە باران دەستی پێكردوە و ئەگەر هەیە لە هەندێ شوێنی دیكەش بارانبارین دەست پێبكات.

باسی لەوەشكردووە، "ئێوارەی ئەمڕۆ ئاسمانی پارێزگای هەولێر شه‌ش بەشی هەور و مەودای بینین نۆ كیلۆمه‌تر بووە، لە پارێزگای سلێمانی پێنج بەش هەور و مەودا بینین هه‌شت كلیۆمه‌تر بووه‌، هەروەها پارێزگای دهۆك چوار بەش هەور و مەودا بینین 10 كیلۆمه‌تر بووە".



PM:09:39:09/10/2019