كۆسرەت رەسوڵ: داواكارم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم پەلامارەی رۆژئاوای كوردستان بێنەدەنگ و شەڕ رابگرن

كۆسرەت رەسوڵ: داواكارم كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەم پەلامارەی رۆژئاوای كوردستان بێنەدەنگ و شەڕ رابگرن
مەوداپرێس-

جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان رایدەگەیەنێت، كۆسرەت رەسوڵ عەلی لەپەیامێكدا رایگەیاندووە، بەداخەوە سەرباری هۆشداری و ناڕەزایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەشکرکێشی و پەلاماری بۆ باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، کە سەرباری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی سوریا، ژیانی هەزاران مرۆڤی مەدەنی بێدیفاع لەژێر مەترسی تۆپباران و ئاگری شەڕدان.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، داوا لە کۆمەڵگای نێوەوڵەتی دەکەین، چۆن لە جەنگی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی گەلی قارەمانی کوردستان بوون، لەم پەلاماردان و لەشکرکێشەیشدا، بێنەدەنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگەگرتن لەکارەساتی گەورەی مرۆیی و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە. لەمڕووەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، لە کۆبونەوەی چاوەروانکراویاندا گەلەکەمان نائومێد نەکەن و لەبەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشیدا بڕیاربدەن.

دەقی پەیامەكەی كۆسرەت رەسوڵ:

پەیامێک لە کۆسرەت رەسول عەلی -یەوە

‎بەداخەوە سەرباری هۆشداری و ناڕەزایی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، لەشکرکێشی و پەلاماری بۆ باکوری سوریا و ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکرد، کە سەرباری پێشێلکردنی یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی سوریا، ژیانی هەزاران مرۆڤی مەدەنی بێدیفاع لەژێر مەترسی تۆپباران و ئاگری شەڕدان.

‎پەنابردن بۆ بژاردەی شەڕ و بەلاوەنانی بژاردەی ئاشتی و چارەسەری سیاسی، کارەساتێکی گەورەی مرۆیی دەخوڵقێنێ و ئاسایش و ئۆقرەیی ناوچەکە و جیهانیش دەخاتە مەترسیەوە و جارێکی تر هەڕەشەی تیرۆر كوچی به لیشاو بەجۆرێکی تر سەرهەڵدەداتەوە. 

‎داوا لە کۆمەڵگای نێوەوڵەتی دەکەین، چۆن لە جەنگی تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعشدا، پشتیوانی گەلی قارەمانی کوردستان بوون، لەم پەلاماردان و لەشکرکێشەیشدا، بێنەدەنگ بۆ ڕاگرتنی شەڕ و ڕێگەگرتن لەکارەساتی گەورەی مرۆیی و تێکچوونی ئاسایشی ناوچەکە. لەمڕووەوە داوا لە ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش دەکەین، لە کۆبونەوەی چاوەروانکراویاندا گەلەکەمان نائومێد نەکەن و لەبەرژەوەندی ئاشتی و ئاسایشیدا بڕیاربدەن.

‎لەم بارودۆخە ئاڵۆزو مەترسیدارەدا، داوا لە هەموو هێزە سیاسیەکانی کوردستان و گەلی کوردستان دەکەم، تەبایی و یەکریزیمان بپارێزین و نێوماڵی کوردستان تۆکمەتر بکەین. هەموو هەوڵێکمان بخەینەگەر بۆ هاوکاری مرۆیی ئاوارەکان و بەکارهێنانی هەموو کەناڵە پەیوەندییە دیپلۆماتیەکان لە پێناوی ڕێگەگرتن لە تەشەنەکردنی مەترسیەکان. 

‎هەروەها دەستپێشخەری کۆبونەوەو میوانداریكردنی لوتکەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستان دەخەمەروو و بۆ پتەوکردنی تەبایی لایەنە سیاسیەکان و یەکریزی گەلەکەمان و یەکخستنی هەڵوێستەکان و ئامادەکاری بۆ رووبەروبونەوەی مەترسیەکان و مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتەکان. 
‎سەربکەوێ ئاشتی ، نەفرەت لە شەڕو خوێنڕشتن. 

‎کۆسرەت رەسول عەلی
‎جێگری سکرتێری گشتی ی.ن.ک
9/10/2019



PM:09:23:09/10/2019