نەمانی هێڵی ئینتەرنێت گرفتی دروستکردووە

نەمانی هێڵی ئینتەرنێت گرفتی دروستکردووە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عیراق بڕیاریدا بە راگرتنی هێڵی ئینتەرنێت، ئەمەش ناوچە دابڕێنراوەکانی گرتەوە و ئەمەش گرفتی لەبەردەم رۆژنامەنوسان و هاوڵاتیان و خوێندکاران دروست کردووە.

لەو باریەوە سیروان خورشید، رۆژنامەنوس لە خانەقین بە مەوداپرێسی راگەیاند "بەهۆی نەمانی هێڵی ئینتەرنێت لەو ناوچانەی سەر بە عیراق گرفتێکی زۆر دروست بووە لەو دامودەگایانەی کە کار بە ئینتەرنێت دەکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد "نەبوونی هێڵی ئینتەرنێت گرفتی بۆ ئەو خوێندکارانە دروست کرد کە ناویان لە زانکۆ و پەیمانگاکان هاتەوە، هەروەها گرفتی بۆ هاوڵاتیان و رۆژنامەنوسانیش دروستکردووە".

سیروان خورشید وتیشی "رۆژی وا هەیە لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 3ی پاشنیوەڕۆ ئینتەرنێت دەدەن دواتر ئینتەرنێت نامێنێت، رۆژی واش هەیە ئەوەش نادەن".

ئەو رۆژنامەنوسە باسی لەوەشکرد "تاوەکو ئێستا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن عیراق هیچ روونکردنەوەیەکی نەداوە لەوبارەیەوە".




PM:08:23:09/10/2019