هەسەدە: وەڵامی هێرشەكانی توركیامان داوەتەوە

هەسەدە: وەڵامی هێرشەكانی توركیامان داوەتەوە
مەوداپرێس-

هێزەکانی سوریای دیموکرات رایگەیاند: "لەچوارچیوەی مافی خۆپاراستنی ڕەوا، بەرگری لە گەلەکەمان دەکەین و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە".

لەراگەیەندراوێكدا، هێزەکانی سوریای دیموکراتی( هەسەدە) لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کورستان رایگەیاند: بەدرێژایی سنورەکان وەڵامی هەر هێرشێکی داگیرکاری دەدەینەوە، لەم چوارچێوەیەش وەڵامی هێرشی ناوچەکانی قامیشلۆ و دێرک دراوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشكردووە، 25 فڕۆكه‌ی جه‌نگی ناوچه‌ سنوورییه‌كانی رۆئاوای كوردستان بۆردومان ده‌كه‌ن.

هەروەها هەسەدە داوا لە ئەمریکا و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەکات ناوچەی دژەفڕین بۆ باکوری رۆژهەڵاتی سوریا رابگەیەنن، بۆ ئەوەی هێرشی سەر خەڵکی بێتاوان بووەستێت.

ئەوەش دوای ئەوەدێـت، ئێوارەی ئەمڕۆچوارشەممە  فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک بە بۆردوومانکردنی ناوچەکانی عەین عیسا، دێرک، گرێسپی، سەرێکانی و گوندەکانی قامیشلۆ، هێرشەکانی بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد.



PM:07:34:09/10/2019