وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: هیچ گۆڕانكاریەكمان لە هێزەكانمان لە سوریا نەكردووە

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا: هیچ گۆڕانكاریەكمان لە هێزەكانمان لە سوریا نەكردووە
مەوداپرێس-

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا لەسەر جموجۆڵەكانی توركیا راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، هیچ گۆڕانكاریەكمان لە هێزەكانمان لە سوریا نەكردووە تەنها هەندێك ناوچەی مەترسیداری شەڕ پاشەكشێ تیاداكراوە. 

وەزارەتی بەرگری ئەمریكا (پێنتاگۆن)  كەمێك لەمەوبەر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سورین لەسەر ئەوەی ناوچەی ئارام باشترین چارەسەرە  بۆ دروستكردنی سەقامگیری، بەڵام بەداخەوە توركیا تاك لایەنە رەفتار دەكات. 

پنتاگۆن جەختی لەوەشكردووەتەوە، هیچ گۆڕانكاریەكیان لە هێزەکانیان لە سوریا نەكردووە، بەڵكو تەنها بەشێك لە هێزەكانمان لە هەندێك ناوچە كە مەترسی رودانی شەڕی لێیە پاشەكشەیان كردووە.

ئەم هەواڵە نوێ دەكرێتەوە.


PM:10:44:08/10/2019