ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی داواكاری خۆپیشاندەران دەركرد

ئەنجوومەنی نوێنەران ژمارەیەك بڕیاری لەبارەی داواكاری خۆپیشاندەران دەركرد

مەوداپرێس-

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق لەدانیشتنی ئەمڕۆی چەند بڕیارێكی لەبارەی داواكارییەكانی خۆپیشاندەران دەركرد. 

حەسەن ئاڵی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەوداپرێس-ی راگەیاند، ئەنجومەنی نوێنەران 20 راسپاردەی خۆپیشاندەرانی  پێشكەشی لیژنەكان كرد تاوەكو جێبەجێ بكرێت.

وتیشی، بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانیش كاری ئەنجومەنی پارێزگاکان و شارەوانیەکان و قەزاکان سڕكرا.

باسی لەوەشكرد، فراكسیۆنە كوردستانییەكانیش بەشداری دانیشتنەكەبوون.

ئاڵی ئەوەشیخستەڕوو،  ئەنجوومەنی نوێنەران گفتوگۆی گەڕانەوەی كارمەندانی گرێبەست لەوەزارەتی ناوخۆ و بەرگری كرد 

باسی لەوەشكرد،  دوای ئەو بڕیارانە دانیشتنەكە بۆ رۆژی پێنجشەممە دواخراوە.



PM:04:21:08/10/2019