بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە

بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد پەرلەمانی عیراق کۆدەبێتەوە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ پەرلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانییەکان بۆ تاوتوێ کردنی خۆپیشاندانەکانی عیراق و داواکاری خۆپیشاندەران کۆدەبێتەوە.

لەوبارەیەوە ئارەزوو مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "ئەمڕۆ سێشەممە 8ی تەموزی 2019 کاتژمێر 1:00ی پاشنیوەڕۆ پەرلەمانی عیراق بە ئامادەبوونی فراکسیۆنە کوردستانیەکان کۆدەبێتەوە". 

ئەو پەرلەمانتارە وتیشی "کۆبوونەوەی ئەمڕۆ تایبەتە بە تاوتوێ کردنی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران، هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەو بەرنامانە دەکەین کە بڕیارە لە حکومەتەوە بێتە پەرلەمانی عیراق و بۆ ئەوەی بەزووترین کات کاریان لەسەر بکرێت".

ئەوەش دوای ئەوەدێت، بڕیاربوو پێشتر پەرلەمانی عیراق لەسەر داواكارییەكانی خۆپیشاندەران كۆبێتەوە، بەڵام بەهۆی بایكۆتی لیستی سائیرون و لایەنە كوردییەكان دانیشتنەكە ئەنجام نەدرا. 


AM:11:40:08/10/2019