ترەمپ جارێكی دیكە هەڕەشە لەتوركیا دەكات

ترەمپ جارێكی دیكە هەڕەشە لەتوركیا دەكات
مەوداپرێس-

سەرۆكی ئەمریكا سەرلەنوێ هەڕەشەی لە ئابوری توركیا كرد و رایگەیاند "گەر بەرەو ئەودیو سنورەكانی سوریا هەنگاو بنێت ئابوریەكەی دادەڕمێنم.

دۆناڵد ترەمپ، دوای پەیامێكی سەبارەت بە كشانەوەی هێزەكانی چەند ین تویتیدا لە هەژماری خۆی رایگەیاند"دوپاتیدەكەمەوە، گەر توركیا هەر هەنگاوێك بەرەو دەرەوەی سنورەكانی خۆی بنێت، بە تەواوی ئابوری توركیا دەڕوخێنم كە پێشتریش ئەو كارەم ئەنجامداوە".

ئاماژەی بەوەشكردوە "پێویستە توركیا و ئەوروپا كار لەسەر ئەو چەكدارانەی داعش و خێزان ومنداڵەكانیان بكەن، كە هاوڵاتی خۆیانن و لە ئێستادا لە سوریا و عێراق دەستگیركراو و دەستبەسەرن، چونكە ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە ماوەی رابردودا زۆر زیاتر كاری كردوە و نمونەكەش بەرچاوە كە ناوچەكەی لە سەدا 100 لە داعش پاككردەوە".

ترەمپ لە كۆتایی پەیامەكەیدا نوسیویەتی "ئێستا كاتی ئەوە هاتوە لایەنێكی دیكە هەستێت بە پاراستنی ناوچەكە، كە تیاندا هەیە خاوەنی سامانێكی زۆر و مەزنە و دەبێت پارێزگاری لە هەژمونی خۆیان بكەن".


PM:08:36:07/10/2019