وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بەغدا

وەزیری دەرەوەی رووسیا گەیشتە بەغدا
مەوداپرێس-

ئەمڕۆ وەزیری دەرەوەی رووسیا بە سەردانێک گەیشتە بەغدا، کە ماوەی دوو رۆژ لە بەغدا دەمێنێتەوە، دواتر بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستان بکات.

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا ئەمڕۆ بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و  لەلایەن محەممەد حەکیم، وەزیری دەرەوەی عیراق پێشوازی لێکر، بڕیارە لاڤرۆڤ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای عێراق کۆببێتەوە.

هەروەها، بڕیارە لاڤرۆڤ دوای دوو رۆژ لەمانەوەی لە بەغدا سەردانی هەولێر بکات و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستانیش کۆببێتەوە.


PM:12:15:07/10/2019