ئەردۆغان: دەچینە باکوری سوریا و پلانەکانمان جێبەجێ دەکەین

ئەردۆغان: دەچینە باکوری سوریا و پلانەکانمان جێبەجێ دەکەین
مەوداپرێس-

ئەردۆغان رایگەیاند هەروەک پێشتر بەڵینمان دابوو دەچینە باکوری سوریا و پلانەکەمان جێبەجی دەکەین ئاماژە بەوەش دەکات بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەمێکە دراوە، بەڵام درەنگ جێبەجێ بوو.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا سەبارەت بە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ کە شەوی رابردوو ئەنجامیدا رایگەیاند "بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا دەمێکە دراوە، بەڵام درەنگ جێبەجێ بوو، سەرۆک ترەمپیش شەوی رابردوو لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکدا ئەوەی دووپاتکردەوە کە پاشەکشە دەکات".

ئەردۆغان وتیشی "هەروەک پێشتر بەڵینمان دابوو دەچینە باکوری سوریا و پلانەکەمان جێبەجی دەکەین".

باسی لەوەشکرد "سەرەتای مانگی داهاتووش دەچمە کۆشکی سپی بۆ دیدار لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا".



AM:11:53:07/10/2019