ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکشێتەوە

ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکشێتەوە
مەوداپرێس-

كۆشكی سپی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات ئەمریکا لە باکوری سوریا دەکشێتەوە و پاڵپشتی ئەو ئۆپراسیۆنانە ناکات کە توركیا بەمزووانە لەو ناوچەیە دەیکات.

درەنگانی دوێنێ شەو کۆشکی سپی لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمەریكا دوای شكستپێھێنانی داعش لە ناوچەكانی باكوری سوریا نامێنێتەوە.

لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "ئەمەریكا زۆر فشاری خستە سەر ئەڵمانیا و فەرەنسا و وڵاتانی دیكەی ئەوروپا بۆ ئەوەی چەكدارە داعشە دەستگیركراوەكانیان و خێزانەكانیان وەربگرنەوە، بەڵام ئامادە نەبوون، بۆیە ئەمەریكا چیدیكە ناچار نییە خەرجی ئەو چەكدارانە بكات و لەمەودوا توركیا بەرپرسی یەكەم دەبێت لە لەخۆگرتنی تەواوی ئەو چەكدارانە".

ئەم راگەیاندراوەی ئەمریکا دوای ئەوە دێت کە شەوی رابردوو دۆناڵد ترمپ و رەجەب تەیب ئەردۆغان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیان ئەنجامدا.



AM:09:03:07/10/2019