وەزارەتی ناوخۆ: لەخۆپیشاندانەكاندا 104 خۆپیشاندەر كوژراوە و زیاتر لەشەش هەزار كەسیش برینداربووە

وەزارەتی ناوخۆ: لەخۆپیشاندانەكاندا 104 خۆپیشاندەر كوژراوە و زیاتر لەشەش هەزار كەسیش برینداربووە
مەوداپرێس-

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق رایگەیاند، لەخۆپیشاندانی چەند رۆژی بەغدا و پارێزگاكانی دیكە 104 خۆپیشاندەر كوژراوە و زیاتر لەشەش هەزار كەسیش برینداربونە. 

سەعد مەعن، وتەبێژی لەكۆنگرەیەكی هاوبەشدا لەگەڵ وتەبێژانی وەزارەتی بەرگری و ئۆپراسیۆنە هاوبەشەكانی عیراق ئاماری كوژراوان و بریندارانی خۆپیشاندانی چەند رۆژی رابردووی پارێزگاكانی خستەڕوو. 

سەعد مەعن لەكۆنگرەكەدا رایگەیاند،  51 شوێنی گشتی و هەشت بارەگای حزبی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە سوتێنراون. 

ئاماژەی بەوەشكرد، لێكۆڵینەوە لەهێرشكردن و تەقەكردن لەخۆپیشاندەران دەكەن.

وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عیراق باسی لەوەشكرد، لەخۆپیشاندانەكاندا 104 كەس كوژراوە و زیاتر لەش هەزار كەسیش برینداربووە كە كەسانی ئەمنیشی تێدایە. 



PM:07:29:06/10/2019