مان سیتی توشی شکست بوو

مان سیتی توشی شکست بوو
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئینگلیزیدا یانه‌ی مانچسته‌رسیتی له‌به‌رده‌م هانده‌رانیدا میوانداری یانه‌ی ولڤرهامبتونی کرد.

مانچسته‌رسیتی توشی شکست بوو به‌ ئه‌نجامی ( 2- 0 ) گۆڵ و سێ خاڵی گرنگی له‌ ده‌ستدا.

هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی ولڤرهامبتون له‌ ڕێگه‌ی یاریزان ئادا تراورێ له‌ خوله‌که‌کانی 80 . 94 دا تۆمارکرا.

له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌ یانه‌ی چڵسی توانی به‌ ئه‌نجامی ( 4 – 1 ) گۆڵ به‌سه‌ر یانه‌ی ساوسهامبتوندا سه‌ربکه‌وێت .

هه‌رچی یانه‌ی ئارسناڵیشه‌ توانی به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام له‌ یانه‌ی بورنموش بباته‌وه‌و سێ خاڵی گرنگ بخاته‌ سه‌ر کۆی خاڵه‌کانی.



PM:06:36:06/10/2019