بێژەن زەنگەنە: ئێران بەردەوام دەبێت لەهەناردەكردنی نەوت

بێژەن زەنگەنە: ئێران بەردەوام دەبێت لەهەناردەكردنی نەوت
مەوداپرێس- 

وەزیری نەوتی ئێران رایدەگەیەنێت، وڵاتەكەی سەرجەم ڕێگەكان بەكاردەهێنێت بۆ هەناردەكردنی نەوت و بەردەوام دەبێت  چونكە مافێكی ڕەوای دەوڵەتی ئێرانە.

بێژەن زەنگەنە وەزیری نەوتی ئێران ئەمڕۆ یەكشەممە 6ی تشرینی یەكەمی 2019  ڕایگەیاند، تاران سەرجەم ڕێگە و هۆكارەكانی هەناردەكردنی بەرهەمی نەوتی خاو بەكاردەهێنێت.
وتیشی، ڕەوانەكردنی نەوت مافێكی ڕەوای دەوڵەتی ئێرانە.

ئاماژەی بەوەشكرد، گوێ بۆ فشارەكانی ئەمریكا ناگرن و بەردەوام دەبن لە هەناردەكردنی نەوت.

ئەوەش دوای ئەوەدێت، پاش گەمارۆكانی ئەمریكا بۆسەر ئێران ئەو وڵاتە لە 80%ی هەناردەكردنی نەوتەكەی لەدەستداوە. 



PM:04:31:06/10/2019