نوێنەرانی کورد لە بەغدا پشتگیری لە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن

نوێنەرانی کورد لە بەغدا پشتگیری لە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

بڕیارە سبەی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە خۆپیشاندانەکانی بەغدا و چەند شارێکی دیکەی عیراق کۆببێتەوە و پەرلەمانتارێکی کوردیش دەڵێت چاوەڕیی ئەوەین دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان بانگهێشتی پەرلەمانتاران بکات بۆ کۆبوونەوە ئاماژەی بەوەشکرد لایەنە کوردییەکان لە بەغدا پشتگیری لە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی دەکەن.

شیروان میرزا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی عیراق بە مەوداپرێسی راگەیاند "سەبارەت بە کۆبوونەوەی سبەینێی پەرلەمانی عیراق ئێمە چاوەڕێی بڕیاری سەرۆکایەتی پەرلەمانین بۆ ئەوەی بە فەرمی ئاگادار بکرێینەوە بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عیراق، هەروەها ئێمە وەک لایەنە کوردییەکان کۆبوونەوەی پەرلەمان بکرێت بەشدار دەبین".

 سەبارەت بەوەی نوێنەرانی کورد تاچەند پشتگیری لە داواکانی خۆپیشاندەران دەکەن شیروان میرزا وتی "زۆرینەی داواکارییەکانی خۆپیشاندەران رەوایە پشتیگری لە داواکانیان دەکەین، هەروەها بەتایبەت ئەو خاڵانەی سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە ئێمە پشتیگری لێدەکەین لە پێناو چاکسازی و وەڵامدانەوەی داواکاری خۆپیشاندەران".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد ''ئێمە وەک نوێنەرانی کورد پشتگیری لە مانەوەی عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین لە پۆستەکەی، چونکە پێمان وایە تاوەکو ئێستا بۆ کورد باشترینە". 



PM:02:01:06/10/2019