سوودی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا

سوودی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

مۆز یەکێکە لەمیوە تەندروستەکان کە دەوڵەمەندە بەچەندین ماددە و ڤیتامینی گرنگ، کە بۆ جەستەی مرۆڤ پێویستە.

خواردنی یەک مۆز له بەیانیاندا چەندین سوودی هەیە بۆ تەندروستی مرۆڤ، سوودەکانی خواردنی مۆز لە بەیانیاندا بریتین لە.

خواردنی مۆز لە بەیانیاندا کرداری هەرسکردن باشتر دەکات، هەروەها مەترسی تووشبون بە نەخۆشی شێرپەنجەی کۆڵۆن کەم دەکاتەوە.

رێژەی شەکری خوێن رێکدەخات و ئەگەری توشبوون بە نەخۆشی شەکرە لە جۆری دووەم کەم دەکاتەوە، هەروەها رێژەی پەستانی خوێن رێکدەخات و رێژەیەکی باش کالیسیۆم ۆ پۆتاسیۆم بە لەش دەبەخشێت.

خواردنی مۆز لە بەیانیاندا بۆ ئەو کەسانە گرنگە کە نەخۆشی رەبۆیان هەیە وە رێگری دەکات لە توشبوون بە شێرپەنجەی خوێن، هەروەها بۆ تەندروستی لەش پێویستە بە گشتی.

سەرچاوە: Mawdoo3


AM:09:33:06/10/2019