نوێترین زانیاری سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە

نوێترین زانیاری سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە
مەوداپرێس-سازگار ئەحمەد

لەساڵی ٢٠١٤-وە لەگەڵ هاتنی داعش و دەستپێکردنی قەیرانی دارایی لە هەرێمی کوردستان پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە راوەستاوە، هاوڵاتیانیش هەمیشە لە چاوەڕوانی دەستپێکردنەوەی ئەو پێشینانەن.

لەوبارەیەوە عوسمان کەریم سوارە، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە مەوداپرێسی راگەیاند "هەوڵدراوە بۆ دووبارە دەستکردنەوە بە پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە، بەڵام ئەویش پەیوەندی بەم دۆخەوە هەیە کە لەنێوان هەرێمی کوردستان و عیراقدا هەیە".

عوسمان کەریم سوارە وتیشی "ئەگەر رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغدا بگاتە کۆتایی، ئێمە هەوڵێکی باشمان داوە بۆ ئەوەی دەست بە پێدانی ئەو پێشینەیە بکرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بەوەشکرد "بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە ئێستادا توانای ئەوەی نیە کە دەست بە پێدانی پێشینەی هاوسەرگیری و خانووبەرە بکاتەوە".

ناوبراو باسی لەوەشکرد "یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی بوودجەی ٢٠٢٠ کە بڕیارە گفتوگۆی لەسەر بکەین دەستپێکردنەوەی ئەو پێشینانەیە بە هاوڵاتیان".




PM:09:18:05/10/2019