لیڤه‌رپوڵ به‌ زه‌حمه‌ت سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد

لیڤه‌رپوڵ به‌ زه‌حمه‌ت سه‌رکه‌وتنی تۆمارکرد
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌ یارییه‌کانی گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئینگلیزیدا یانه‌ی لیڤه‌رپوڵی پێشه‌نگی خوله‌که‌ میوانداری یانه‌ی لیسته‌رسیتی کرد.

لیڤه‌رپوڵ له‌و یارییه‌دا به‌ زه‌حمه‌ت و له‌ خوله‌که‌کانی کۆتایدا توانی سه‌رکه‌وتن تۆماربکات به‌ ئه‌نجامی 
( 2- 1 ) گۆڵ .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ پێشکه‌وتنی لیڤه‌رپوڵ کۆتایهات به‌ ئه‌نجامی گۆڵێکی بێ وه‌ڵام که‌ یاریزان سادیومانی له‌ خوله‌کی 40 دا تۆماریکرد.

له‌ تایمی دووه‌مدا یاریزان جیمس مادیسون له‌ خوله‌کی 80 دا توانی گۆڵی یه‌کسان بوونه‌وه‌ به‌ده‌ست بهێنێت ، به‌ڵام له‌ خوله‌کی 95 دا داوه‌ری یارییه‌که‌ لێدانێکی سزای بۆ لیڤه‌رپوڵ هه‌ژمارکرد و جه‌یمس میلنه‌ر سه‌رکه‌وتوانه‌ توانی گۆڵی بردنه‌وه‌ی پێ تۆماربکات که‌ یارییه‌که‌ش به‌و ئه‌نجامه‌ کۆتایهات.

لیڤه‌رپوڵ به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 24 خاڵ و به‌ جیاوازی 8 خاڵ له‌ پێش یانه‌ی مانچسته‌رسیتیه‌وه‌ دێت که‌ له‌ پله‌ی دووه‌مدایه‌ .

یانه‌ی لیسته‌رسیتی به‌م شکسته‌ی خاوه‌نی 14 خاڵه‌و له‌پله‌ی شه‌شه‌می خوله‌که‌ دێت .



PM:07:31:05/10/2019