ریاڵ مه‌درید سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا

ریاڵ مه‌درید سێ خاڵی گرنگی به‌ده‌ستهێنا
مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

له‌گه‌ڕی هه‌شته‌می خولی ئیسپانیدا یانه‌ی ریاڵ مه‌درید میوانداری یانه‌ی گرانادای پله‌ی دووه‌می خوله‌که‌ی کرد.

ریاڵ مه‌درید توانی سێ خاڵی گرنگ به‌ده‌ست بهێنێت و به‌ ئه‌نجامی ( 4 – 2 ) گۆڵ سه‌رکه‌وتن تۆماربکات .

تایمی یه‌که‌می یارییه‌که‌ به‌ پێشکه‌وتنی ریاڵ مه‌درید کۆتایهات به‌ ئه‌نجامی دووگۆڵی بێ وه‌ڵام که‌ که‌ریم به‌نزیما و ئیدین هازارد له‌ خوله‌که‌کانی 2 ، 46 دا تۆماریان کرد.

له‌ تایمی دووه‌مدا هه‌ریه‌ک له‌ یاریزانان لۆکا مودریج و جه‌یمس رودریگزیش به‌ دووگۆڵی تر یانه‌که‌یان به‌ره‌و سه‌رکه‌وتن برد له‌ خوله‌که‌کانی 61 ، 92 دا.

هه‌ردوو گۆڵه‌که‌ی یانه‌ی گراناداش له‌لایه‌ن یاریزانان داروین ماتشیز و دومنیگوس دوارتی به‌ده‌ستهاتن له‌ خوله‌که‌کانی 69 ، 77 دا .

ریاڵ مه‌درید به‌م سه‌رکه‌وتنه‌ کۆی خاڵه‌کانی گه‌یانده‌ 18 خاڵ و له‌ پێشه‌نگی خوله‌که‌ دێت ، به‌ڵام یانه‌ی گرانادا خاوه‌نی 14 خاڵه‌ و له‌ پله‌ی دووه‌م دێت .



PM:07:19:05/10/2019