محەمەد حەلبوسی: پارە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت

محەمەد حەلبوسی: پارە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان خەرج دەکرێت
مەوداپرێس-

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند حکومەتی عیراق پێدانی پێشینەی خانووبەرە دەستپێدەکاتەوە ئاماژەی بەوەشکرد مووچەی مانگانە بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگان دەبڕنەوە. 

محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند "حکومەتی عیراق پێدانی پێشینەی خانووبەرە دەستپێدەکاتەوە".

سەرۆکی پەرلەمانی عیراق وتیشی "هەڵمەتە سەربازییەکانی ناوچەکە کەم دەکەینەوە، هەروەها بڕیارمانداوە هەلی کار لەرێگە وەزارەتەکانەوە زیاد بکەین".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستە کەسی شیاو بۆ پۆستە حکومییەکان دابنرێت، هەروەها کار بۆ نەهیشتنی گەندەڵی دەکرێت".

باسی لەوەشکرد "دەرچوانی زانکۆ پەیمانگاکان لە دەرەوە و ناوخۆدا هەلی کاریان بۆ بڕەخسێت، هەروەها بڕێک پارە لە کەسە پلە تایبەتەکان دەبڕیت کە مووچەیان زۆرە ئەو پارەیە دەخرێتە سندوقێکەوە خەرجدەکرێت بۆ دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان، ئەمەش لە بوودجەی ساڵی ٢٠٢٠دا پەسەند دەکرێت".




PM:06:57:05/10/2019