کۆبوونەوەی نێوان محەمەد حەلبوسی و نوێنەری خۆپیشاندەران کۆتایی هات

کۆبوونەوەی نێوان محەمەد حەلبوسی و نوێنەری خۆپیشاندەران کۆتایی هات
مەوداپرێس-

كۆبوونه‌وه‌ی نێوان نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عیراق كۆتایی هات، بێ ئەوەی هیچ ئەنجامێکی هەبوو بێت.

ئه‌حمه‌د جه‌بوری، په‌رله‌مانتاری عیراق لە تویتێکدا سەبارەت بە کۆبوونەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عیراق و نوێنەری خۆپیشاندەران نوسیویەتی "سه‌رۆكی په‌رله‌مان داوای له‌ نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران كردووه‌ كۆتایی به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بهێنن و شه‌قام چۆڵ بكه‌ن".

نوسیوشیەتی "نوێنه‌ری خۆپیشانده‌ران داوایان له‌ محەمەد حەلبوسی كردووه‌ ده‌ست له‌ كار بكێشێته‌وه‌".

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەشکردووە "كه‌ به‌هۆی دروست بوونی ده‌نگه‌ ده‌نگ و ئاژاوه‌وه‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ كۆتایی هاتووه‌ و نه‌گه‌یشتوونه‌ته‌ هیچ ئه‌نجام‌ و رێككه‌وتنێك".



PM:06:05:05/10/2019