ترەمپ بڕیارێکی تایبەت بە کۆچبەران جێبەجێ دەکات

ترەمپ بڕیارێکی تایبەت بە کۆچبەران جێبەجێ دەکات
مەوداپرێس-

سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند بڕیاری رێگریکردن لەو کۆچبەرانەی ناتوانن خەرجی و دڵنیایی خۆیان دابین بکەن جێبەجێ دەکەن.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند: بڕیاری رێگریكردن له‌و كۆچبه‌رانه‌ی ناتوانن خه‌رجی و دڵنیایی خۆیان دابین بكه‌ن، له‌ مانگی داهاتووه‌وه‌ جێبه‌جێ‌ ده‌كرێت و سه‌رجه‌م په‌نابه‌رانیش ده‌گرێته‌وه‌ به‌وانه‌ی مافی په‌نابه‌رییان وه‌رگرتووه‌ یان ئه‌وانه‌ش كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن.

تره‌مپ وتیشی: ئه‌و رێگریكردنه‌ ته‌نها ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی فەرمی واته‌ به‌ ڤیزا هاتوونه‌ته‌ ناو خاكی ئه‌مریكا.

باسی لەوەشکرد، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیستمی دڵنیایی ته‌ندروستی له‌ ئه‌مریكا چه‌ندین گرفتی دروستكردووه‌، به‌ڵام تا ئێستاش دڵنیایی ته‌ندروستی بێبه‌رامبه‌ره‌، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا حكومه‌تی ئه‌مریكا نزیكه‌ی هه‌زار كۆچبه‌ر وه‌رده‌گرێت كه‌ ده‌توانن خه‌رجی و دڵنیایی ته‌ندروستی خۆیان دابین بكه‌ن.




PM:05:33:05/10/2019