لیژنەی مافی مرۆڤ: لەخۆپیشاندانەكاندا 93 كەس كوژراوە

لیژنەی مافی مرۆڤ: لەخۆپیشاندانەكاندا 93 كەس كوژراوە
مەوداپرێس- 

لیژنەی مافی مرۆڤ لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێـت، بەپێی دوایین ئامار كەدەستیان كەوتووە 93 كەس لەخۆپیشانداننی هاوڵاتیانی بەغدا و پارێزگاكانی دیكەی خوار و ناوەڕاست كوژراوان. 

لەبەیاننامەیەكدا لیژنەی مافی مرۆڤی پەرلەمانی عیراق رایگەیاندووە،  ژمارەی كوژرا و بریندارانی خۆپیشاندانەكان لەرۆژی سێشەممەوە تاوەكو بەیانی رۆژی شەممە 93 كوژرا و سێ هەزار و 978 بریندار بووە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە،  567 خۆپیشاندەر زیندانی كراوە و تاوەكو ئێستاش 355 كەسیان ئازاد كراوە. 

هاوكات بەپێی سەرچاوەیەك لەوەزارەتی نەندروستی عیراقەوە كە بەئاژانسی ئەنادۆڵی راگەیاندووە ژمارەی كوژراوان 100 كەسی تێپەڕاندووە.  

ئەوەش دوای ئەوەدێت، لەرۆژی سێشەممەوە هاوڵاتیانی بەغدای پایتەخت و بەشێكی دیكە لە پارێزگاكانی عیراق بەهۆی نەبوونی خزمەتگوزاری و گەندەڵی و نەبونی هەلی كارەوە رژانە سەرشەقامەكان و دواتر لەلایەن هێزە ئەمنییەكانەوە تەقە لەخۆپیشاندەران كرا و قەدەغەی هاتوچۆ لەبەشێك لەپارێزگاكان راگەیەندرا. 



PM:03:04:05/10/2019