بوفون له‌سه‌ر روناڵدۆ و میسی چی ووت

بوفون له‌سه‌ر روناڵدۆ و میسی چی ووت
 مه‌وداپرێس – سه‌باح خدر 

جانلویجی بوفونی گۆڵپارێزی یانه‌ی یۆڤانتوسی ئیتاڵی لیونیل میسی و کریستیانو روناڵدۆ به‌ دوو یاریزانی تێنسی سه‌رزه‌وه‌ی ده‌چوێنێت .

پێگه‌ی فوتبولی ئیتاڵی ئه‌وه‌ی خستۆته‌ روو :که‌ بۆفۆن باس له‌وه‌ ده‌کات کریستیانو رۆناڵدۆ هاوشێوه‌ی رافایل نادالی یاریزانی تێنسی سه‌ر زه‌ویه‌ چونکه‌ ئه‌و یاریزانه‌ ئاره‌زووی به‌رده‌وامی ده‌دات به‌ خۆی بۆ باشترکردنی ئاستی .

هه‌مان پێگه‌ باس له‌وه‌ش ده‌کات :که‌ بۆفۆن لیونیل میسی به‌ روجیرفیده‌ری یاریزانی سویسری ده‌چوێنێت چونکه‌ ئه‌و یاریزانه‌ زۆرترین به‌هره‌ی تێدایه‌ .




PM:02:01:05/10/2019